بەهۆی بەردانەوەی بڕێکی ئاو لەلایەن ئێران، یەکەم حاڵەتی خنکان لەزێیەکە لە سنووری پشدەر لەمساڵدا تۆمارکرا.
بەگوێرەی زانیاریەکان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، تەرمی هاووڵاتییەك بە ناوی عەبدوڵڵا حاجی وسو مامە، لەدایكبووی ساڵی 1975 گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
ئەو هاووڵاتییە خەڵکی گوندی بێگەڵاسی سنووری پشدەرە و ئەوان پشکنینی پزیشکیان بۆ تەرمەکە کردووە.
بەوتەی کەسوکارەکەی ئەو هاووڵاتییە لە نزیك گوندی کەویێ لە ئاوی زێی بچووکدا خنکاوە.