کچێکی 15 ساڵان بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکی گیانی لەدەستدا

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردوەتەوە، كچێكی تەمەن 15 ساڵی خەڵكی سنە بە هۆی هەڵەی كادری پزیشكی نەخۆشخانەكە لەكاتی نەشتەرگەری پزیشكی و گیانی لەدەستدا.

 رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی بڵاویكردوەتەوە، كچێكی تەمەن 15 ساڵی دانیشتووی گەڕەكی عەباسئاوای شاری سنە بە ناوی "پەرەستوو نەسیری" لەكاتی ئەنجام دانی نەشتەرگەری زراو (كیسە صفری) بە هۆی كەمتەرخەمی و هەڵەی پزیشكی گیانی لە دەستداوە.

سەید فواد حوسێنی، بەرپرسی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ناوچەی یەكی سنە وێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاندووە كە بەدواداچوون بۆ هۆكاری گیان لەدەستدانی "پەرەستوو" دەكەین.




PM:05:34:10/08/2019