ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه )رایگه‌یاند: گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له‌ناوچه‌ی چه‌لێ-ی سهربهجولهمێرگ دوو چالاكییان له دژی سوپای توركیا ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ژماره‌ی كوژراو و بریندار نه‌زانراوه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ی ئابی 2019 ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" ده‌رباره‌ی چالاكی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: "له‌چوارچیوه‌ی هه‌نگاوی شۆڕشگێری شه‌هید باگێڕ و شه‌هید ڕۆنیا، هێزه‌كانی ئێمه له 11ی ئاب كاتژمێر 2 له‌ناوچه‌ی چه‌لێ-ی سهربهجۆلهمێرگ چالاكیه‌كیان له‌سه‌ر گردی كوردینه له‌دژی سوپای داگیركه‌ری تورك ئه‌نجام دا، تیایدا گورزی توند له‌باره‌گاكانی تورك درا، هه‌ژماری كوژراو برینداری دوژمن نه‌زانراوه".
هه‌په‌گه ئاماژەی بەوەشکرد "گه‌ریلاكانی یه‌ژاستار له 10ی ئه‌م مانگه كاتژمێر 10 له‌ناوچه‌ی چه‌لێ-ی سهربهجولهمێرگ له‌گردی ستونه چالاكیه‌كیان به چه‌كی قه‌ناس له‌دژی سوپای داگیركه‌ری تورك ئه‌نجام دا، له‌م چالاكیهشدا هه‌ژماری كوژراو و بریندار نه‌زانراوه".
ڕاشیگەیاند "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری تورك له‌شه‌وی 9ی ئاب ده‌وروبه‌ری گوندی یهكمالێ-ی هه‌رێمی گاره، خانتورێ-ی هه‌رێمی هه‌فتانین-یان بۆردوومان كرد".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌په‌گه راشیگه‌یاندووه كه "له 10ی ئابیشدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تورك كاتژمێر 3 ناوچه‌كانی كونشكا، ساجاو جیلۆی بچووك سه‌ربه‌هه‌رێمی زاپ-یان بۆردوومان كرد".