بەهۆی شەڕە چەقۆی نێوان چەند گەنجێك لەگەڕەكێكی شاری كەلار گەنجێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیکەش برینداربووە.
شەوی رابردوو لەگەڕەكی شۆڕشی قەزای كەلار شەڕەچەقۆ لەنێوان چەند گەنجێك دروست بوو لەئەنجامدا گەنجێك بەناوی گۆران عەلی ڕۆستەم لەدایكبووی 1997 بەهۆی بەركەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستداو یەكێكی دیكەش كەهاوڕێی ناوبراوبووە برینداربووە.
دوای رووداوەكەش پۆلیس دەگاتە شوێنەكەو دەست بە لێكۆڵینەوە دەكات، بەڵام زانیاری نیە كە كەسی لەسەر ئەو ڕووداوە دەستگیركردبێت.