بنهماڵهی رۆژنامهنوسی تیرۆركراو (ویداد حسێن) ڕایدەگەینن، کە لە سلێمانیش نەیان هێشتوە یادی سێ ساڵەی شەهیدکردنی کوڕەکەیان بکرێتەوە: بەمەش ئەمساڵ لەسەرتاسەری هەرێمدا ڕێگە نەدراوە یادی شەهیدکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە بکرێتەوە.
عەبدولڕەحمان حسێن برای شەهید (ویداد حسێن) کە لەگەڵ چەند ئەندامێکی خێزانەکەیدا هاتونەتە سلێمانی بۆ مەراسیمی یادکردنەوەی ویداد ئاشکرایکرد، کە ئاسایش ئاگاداریی دەزگای ڕۆژنیوزی کردۆتەوە کە بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادرێت یادی شەهیدکردنی ویداد بکرێتەوە.
وتیشی" بە دەیان هەزار دۆلار خەرج دەکرێت بۆ هونەرمەندانی تورک و بیانی و ئاڵاشی بۆ هەڵدەکەن، بەڵام بە پێچەوانەوە بۆ یادکردنەوەی شەهیدەکەنمان ڕێگریمان لێدەکەن".
دەربارەی تیرۆردکردنی کوڕەکەیان بە سپی ڕاگەیاند" بەرپرسی یەکەم لە تیرۆرکردنی کوڕەکەیان دەسەڵاتە".
برای ویداد حسێن ئاشکراشیکرد، کە تا ئێستا لە دادگا کەیسەکەی هیچ پێشکەوتنێکی بەخۆیەوە نەبینیوەو تاوانباران نەدۆزراونەتەوە.
بەوپێیەی ئاسایش ڕێگەیان نەدابوو هیچ هۆڵێک بۆ مەراسیمەکە بگرن، ڕۆژنیوز لە بەرنامەیدا بوو لە هۆڵی ئۆفیسەکەی مەراسیمەکە ساز بکات، بەڵام ئاسایش مۆڵەتی ئەو شوێنەشی پێنەدا.
ویداد حسێن كه رۆژنامهنوسی ئاژانسی رۆژنیوز بوو، رۆژی 13ی 8ی 2016 له شاری دهۆك رفێندرا و پاش 2 كاتژمێر له رفاندنی، به برینداریی له رێگای نێوان سیمێل - دهۆك دۆزرایهوه، شوێنهواریی كارهبا و چهقۆ و ئهشكهنجهدانی توند بهلاشهیهوه بوو. پێش گهیاندنیشی به نهخۆشخانه، گیانی لهدهست دا.