خشتەی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دەستیكردەوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی پێج و خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەشی بڵاوكردەوە.

بەپێی خشتەكەی وەزارەتی دارایی كە ئاڕاستەی گەنجینەكان كراوە و دەست "سپی" كەوتووە سبەی دووشەممە 26ی ئابی 2019، وەزارەتەكانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، گواستنەوە و گەیاندن، كارەبا، پلاندانان، رۆشنبیری، كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن) دابەش دەكرێت

ئەوەش هاتووە هەر سبەی موچەی دەستەكانی ( وەبەرهێنان، مافی مرۆڤ، ژینگە و دەزگای مین، ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، هەرسێ سەرۆكایەتیی هەرێم، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران) دابەش دەكرێت.

رۆژی سێشەممە 27ی ئاب مووچەی خانەنشینانی سەربازی و رۆژی دواتریش مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشدەكرێت و بەمەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری 2019 دێت.




PM:03:37:25/08/2019