وەزیری كشتوكاڵ بە ڕەزی جوتیارێك سەرسامە

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان ڕەزی جوتیارێك سەرسامی دەكات و ، كە بەشێوەی هەڵواسراو لەسەر یەك كەپر لەسەر رووبەری 2 دۆنم زەوی چاندویەتی و ئەمساڵ 15 تەن بەرھەمی ھەیە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ لەكاتی سەردانیكردنی پارێزگای دهۆك چاوی بە چەند جوتیارێكی نموونەیی ناوچەكە كەوتووە و لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی "هەندێك كۆششی تاكە كەسی دەبینم، ئومێد و هیوابەخشی گەورەن، گەشبینی دەچێنن لە ناخدا".

وەزیری كشتوكاڵ دەڵێت " لە گوندی باگیرای گەلی زاوێتە، رەزێكی نموونەیی جووتیارێكم بەسەر كردەوە، كە بەشێوەی هەڵواسراو لەسەر یەك كەپر لەسەر رووبەری 2 دۆنم زەوی چاندویەتی، وەك جووتیارەكە وتی كەمتر لە چوار ساڵە چاندوویەتی و ئەمساڵ 15 تەن بەرهەمی هەیە و لە دوو ساڵی داهاتوودا بەرهەمەكەی دەگاتە 30 تەن لە ساڵێكدا، مایەی ستایش و دەستخۆشیە لەو رووبەرە بچووكەدا ئەو بەرهەمە زۆرە هەبێت".




PM:01:48:26/08/2019