وەزیری پەروەردە دڵنیایی دەداتە خوێندكارانی قۆناغی چوارەم كە لەماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا بەزمانی ئینگلیزی وانەیان خوێندوە و دەڵێت: بەرنامەیەكی تایبەت بەمامۆستایان دادەنرێت تا كێشە بۆ خوێندكاران دروست نەبێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم، لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند"ئەوانەی لەتاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم كەوتوون و دەرنەچوون، بۆ تاقیكردنەوەی دووەمیش بەهەمانشێوە پرۆگرامەكانی متماتیك و بیركاری بەئینگلیزیان دەبێت، بەڵام كەدەچنە قۆناغێكی دیكە زمانی ئەو دوو وانەیە دەگۆڕدرێت".
وتیشی"ئەو خوێندكارانەشی كە لەساڵی 2019-2020ەوە وانەكانیان دەبێتەوە بەكوردی، بەتایبەت بۆ قۆناغی چوارەكان، بەرنامەیەكی تایبەت بەمامۆستایان دادەنێین تاوەكو زیاتر خۆیان ماندوو بكەن و خوێندكاران لەگەڵ سیستمی كوردی ڕابهێننەوە چونكە ماوەی چوار ساڵە ئەو خوێندكارانە بەكوردی دەخوێنن و پێویستە ڕەچاوی ئەوە بكرێت".