بڵێسه جه‌بار فرمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداد ئاشکرادەکات و دەشڵێت "حیزب و كه‌سایه‌تی هه‌ن نایانه‌وێت په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غداد ئاسایی بێته‌وه".
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد" "كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه كه مانگی( 10) پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 دێته په‌رله‌مانه‌وه ده‌بێت شه‌ڕی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكه‌ین له ساڵی 2020 دا ئێمه چۆن بتوانین ئه‌و شه‌ڕه بكه‌ین بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م نیه‌ت پاكیه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بێت كه نه‌وته‌كه ڕاده‌ست ده‌كات به‌به‌غداد ؟."
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند" ئێمه ده‌بێت بڕیار بده‌ین كه سه‌ر به‌عیراقین و به‌وشێوه‌یه بین كه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌وێوه دێت و ئێمه‌ش نه‌وته‌كه‌یان بده‌ینێ یاخود ئازادی ئابوری خۆمانمان هه‌یه و وه‌خۆمان نه‌وته‌كه ده‌فرۆشین و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی لێده‌ده‌ین ده‌ركه‌وت كه له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوین وه نه‌مانتوانی ئه‌وه جێ به‌جێ بكه‌ین بۆیه گرنگه كه هاوڵاتیان كه‌وا ئه‌م كێشانه بزانن كه 2020 بۆ ئێمه‌ی نوێنه‌رانی كورد زۆر زۆر قورس ده‌بێت كه بتوانین ئه‌و ئیستحقاقانه‌ی كه هی گه‌لی كورده له‌به‌غداد ده‌سته‌به‌ری بكه‌ین ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت."
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ڕونیكرده‌وه" هه‌ندێك كێشه هه‌یه كه هه‌ندێكجار وه‌زیری دارایی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ پرسیاركردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌تانه ئه‌وه ده‌بێته هۆی دواكه‌وتنی ناردنی موچه وه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌یاساكه‌دا دیاریكراوه به‌وشێوازه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه نه‌نێردراوه بۆیه ئه‌و گرفتانه‌ی دروست كردووه".
ڕاشیگه‌یاند" به‌ڕێگای ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ حكومه‌تی هه‌رێم-مان له‌مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌تایبه‌ت بۆ ساڵی 2020 ئاگاداركردۆته‌وه له‌حاڵه‌تی نه‌ناردنی بڕی نه‌وتی دیاریكراو به به‌غداد چ مه‌ترسیه‌ك دروست ده‌بێت، وه وه‌زیری دارایی عیراقیش كه خۆی كورده له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه ئه‌ویش ئاگاداری ئه‌و مه‌ترسییانه‌یه، وه "حه‌تمه‌ن" له‌هه‌ردوو لاش كه‌سایه‌تی و حیزب و لایه‌ن هه‌ن كه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌رێم و به‌غداد-ییان ناوێت، ئه‌مه‌ش ئیشی ده‌وێت لیژنه‌كانیش له‌كاری خۆیان به‌رده‌وامن."