پەروەردەی دەربەندیخان مامۆستا و ناوەندەكانی خوێندن ئاگادار دەكاتەوە

پەروەردەی دەربەندیخان ئاگاداری بەڕێوەبەرو مامۆستای ناوەندەكانی خوێندنی سنوورەكە دەكات كە بەهیچ شێوەیەك ناتوانن خوێندكاران ناچار بكەن بۆ كڕینی جلوبەرگی خوێندن لەهیچ بازرگان و كۆمپانیاو كەسێك و بەپێچەوانەوە لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر دروست دەكرێت.

هاوار حەمید مەجید، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان، لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، ئاگاداری سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەكەینەوە، هیچ بەڕێوەبەر و مامۆستایەك لە ناوەندەكانی خوێندن ناتوانن خوێندكار ناچار بكەن بۆ كڕینی جلوبەرگی خوێندن لە هیچ بازرگان و كۆمپانیا و كەسێك، وتیشی "كەسوكاری خوێندكار ئازادن لە دابینكردنی جلوبەرگی خوێندن، لە هەر شوێنێك بێت، بەپێی ئەو رەنگ و شێوازانەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دیاریكردووە، بۆ قۆناغە جیاوازەكانی خوێندن".

بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی گشتییە، بەتایبەت ئیدارەی ناوەندەكانی خوێندن و مامۆستایان و كارئاسانی كردن بۆ كەسوكاری خوێندكاران.

بەڕێوەبەری ئەو پەروەردەیە هۆشداری ئەوەش دەدات، هەر كەس سەرپێچی ئەم یاسایە بكات لیژنەی لێكۆڵینەوەی لەسەر دروست دەكرێت.




PM:02:20:02/09/2019