نرخی ئەمپێری كارەبای‌ مۆلیدە ئەهلیەكان دیاریكرا

كارەبای سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان‌ بۆ مانگی هەشت ئاشكرا دەكات و خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانیش لەسنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی  نۆ رادەگەیەنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی راگەیاندنی قائیمقامیەتی نرخی هەر كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە مانگی هەشت 39 دینار دەبێت، هاوكات خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی ئەیلول دیاریكرا.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە، موەلیدەكان بەتێكڕایی لەنێوان 250 بۆ 265 كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی‌ یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان  نۆ هەزارو 750 دینار بۆ 10 هەزارو 500 دینار دەبێت، واتە نرخی ئەمپێڕێك لەگەرەكێك بۆ گەرەكێكی تر جیاوازە.

لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتووەپێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی (10) خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.




PM:02:32:02/09/2019