کۆچەر بیرکار وەک یەکەم بیرمەندی جیهان دەستنیشان کرا

كۆچه‌ر بیركار، زانای كورد له‌ بواری بیركاری، له‌لایه‌ن گۆڤارێكی به‌ریتانیه‌وه‌، به‌ یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان كرا.

گۆڤاری پرۆسپێكت، ساڵانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای داهێنان و دۆزینه‌وه‌كان، 50 بیرمه‌ند ده‌ستنیشان ده‌كات، بۆ ئه‌مساڵیش گۆڤاره‌كه‌، كۆچه‌ر بیركاری له‌ ریزبه‌ندی یه‌كه‌می ئه‌و 50 بیرمه‌نده‌ كاریگه‌ره‌ی جیهان داناوه‌.

گۆڤاره‌كه‌ له‌ باسی ده‌ستنیشانكردنی بیركاردا نووسیویه‌تی: " له‌ نێو ئه‌و 50 بیرمه‌نده‌ی گۆڤاره‌كه‌ ده‌ستنیشانیكردبوون، ده‌یان هه‌زار كه‌س ده‌نگیان به‌ كۆچه‌ر بیركار داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو یه‌كه‌م بیرمه‌ندی جیهان ده‌ستنیشان بكرێت".




PM:05:54:03/09/2019