گۆرانکاری لە دوو پۆستی گرنگی ئاسایشی دەڤەری سلێمانی دا دەکرێت

بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی خانەنشین دەبن و لە بری ئەوان دوو ئەفسەری تری ئاسایش دادەنرێن.

بەپێی زانیارییەکانی سپی کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە، لیوا حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی خۆی خانەنیشن دەکات و لەبری ئەفسەرێکی دی ئاسایش لەو پۆستە دادەنرێت، تا ئێستا ناوی هەریەک لە کاوە گوورن و خالید ماوەتی دێت بۆ جێگرتنەوەی لیوا حەسەن نوری.

هەروەها بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی سامان مەولود خۆی خانەنشین دەکات و لەبری ئەفسەرێکی تر دادەنرێت کە تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە کێ پاڵێوراوە بۆ ئەو پۆستە.

مەکتەبی سیاسی یەکێتی و دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەت لە ئیستادا کار لەسەر جێگرتنەوەی ئەو دوو بەرپرسە دەکەن.



AM:10:32:04/09/2019