بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ ی ئەیلولی، لە بازاڕی دراو لە کوردستان نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزدەبێتەوە، بەپێچەوانەی دۆلارەوە تمەنی ئێرانی دابەزینی بەخۆوە بینی.
خاوەنی نوسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد ڕەشید لەبازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی ڕاگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزار و ٤٥٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٢ هەزار و ٨٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٤٦ هەزار و ٦٥ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢١٠٠٠ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ١٠ هەزار و ٤٥٠ دینار. دوێنێ نرخی ١٠٠ هەزار تمەن بە ١٠ هەزارو ٥٥٠ دینار بووە.