وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەم هەفتەیەدا سیستمی زانكۆلاین كارا دەكرێتەوە.
عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ كاراكردنی سیستمی زانكۆلاین بۆ وەرگرتنی خوێندكاران لەزانكۆ حكومییەكان تەواوبووەو لەم هەفتەیەدا كارا دەكرێت".
وتیشی،" هەر رێنمایی و گۆڕانكارییەكی تایبەت بە سیستمەكە هەبێت، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایدەكەین".