وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگەیاند بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی بنه‌ڕه‌تی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی داهاتوودا زانکۆلاین دەکەوێتە کار.
د.ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه " ئامادەكاریی تەواو بۆ سیستمی زانكۆلاین كراوە و لە ماوەی 24 سەعاتی داهاتوو بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەكەوێتەكار".
ڕاشیگەیاندووە " زیاتر لە 51 هەزار خوێندكار دەتوانن فۆڕمی زانكۆلاین پڕبكەنەوە و ئەو بەشانە هەڵبژێرن لە ئاستی نمرەكانیاندایە و خوازیارن لەو بەشانە وەربگیرێن".