پێدانی کارەبا بەهاوڵاتیان زیاتر دەبێت

بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا ئاشكرای دەكات پێدانی کاتژمێری كارەبا زیادی كردووە.

ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەرهەمی کارەبا زیادبووەو لە ئێستادا گەیشتووەتە ٣هەزار و ٥٠٠ مێگاوات.
ناوبراو، وتیشی "لە کاتێکدا ئێستا لەم ورزە خواست لەسەر کارەبا 4 هەزارو 750 مێگاواتە، بەراورد بە هاوینی ساڵی رابردوو بەرهەمی کارەبای هەرێم زیاد بووە".

وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوە دەخاتە روو " بڕی 500 مێگاوات کارەباش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی غازی سرووشتی زیاد بووەو  کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش لە هەڵکشاندایەو زیاتر بووە و بارودۆخی کارەبا بەشێوەیەکی گشتی باشتر بووە".

بەرپرسەكەی وەزارەتی كارەبا ئاشكراشی كرد‌، به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر زیادكردنی پێدانی كاره‌با ده‌كه‌ن، دەشڵێت "ئێستا له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ هاووڵاتیان كه‌متر كاره‌با به‌كار ده‌هێنن، كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌روو 18 كاتژمێر، كه‌ مانگی ڕابردوو 16 كاتژمێر كاره‌بامان داوه‌ ".




PM:10:57:09/09/2019