سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی دەرکرد و بەرواری دەرچونیشی لەڕۆژی یەکشەممە ٨ی ٩ی ٢٠١٩ بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەنداوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، فەوزی ھەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێم ڕایگەیاندوە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی دەرکردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە نێچیرڤان بارزانی سەرەتای ئەم ھەفتەیە، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ٩ی ٢٠١٩ فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستبەکاربوونی ھەردوو جێگرەکەی، جەعفەر مستەفا عەلی و مستەفا قادر مستەفا دەرکردووە، کە ھەردووکیان وەکو جێگری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاردەبن.