دوو بەڕێوەبەری گشتی دەستگیرکران
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند جیاواز بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان و بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەستگیرکراون.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دوێنی دوشەممە حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان بە فەرمانی دادگا لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە دەستگیرکراوە و ئەمڕۆش عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان دەستگیرکراوە و لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبارەکە لە گرتن و گواستەوەی گەرمیانن".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان وتیشی، "تۆمەتەکانی سەر ئەو دوو بەڕێوەبەرە جیاوازە و دادگای نەزاهەی گەرمیان لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان دەکات".
لەبارەی تۆمەتەکانی سەر ئەو دوو بەڕێوەبەرە وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی، بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان بەپێی ماددەی 341 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و هاوکات بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیانیش بەپێی ماددەی 307 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
PM:05:31:17/09/2019