ئەمشەو زانکۆلاین دادەخرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچوانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەكات پەلە بكەن لەپڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین، چونكە کاتژمێر 12ی ئەمشەو وێبسایتی زانكۆ لاین دادەخرێت.

 
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئاگاداری دەرچووانی 12ی ئامادەیی دەكات، کاتژمێر 12ی ئەمشەو 20ی ئەیلولی 2019، زانكۆلاین دادەخرێت، بۆیە لەو چەند کاتژمێرەی ماوە ئەو دەرچووانەی تا ئێستا فۆڕمی زانكۆلاینیان پڕنەكردۆتەوە هەوڵەكانیان بەتەواوەتی چڕكەنەوەو پەلە بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی زانكۆلاین، بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و لەو بەش و كولێژانە وەربگیرێن كە خوازیارن تێیاندا درێژە بەخوێندن بدەن.





AM:09:31:20/09/2019