ئاگرێکی بەهێز لە ناحییەی مەیدان کەوتەوە


بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی ٢٠ ی سێپتێمبەری ٢٠١٩ ئاگرێکی بەهێز لە چیاى خۆشکى سەر بە ناحیەی مەیدان لە سنوری گەرمیان روویداوە، ؛ە ئاگرەکە  بووەتەهۆى سوتانى بەشێکى زۆرى پوشوپاوانى چیاکە و رووبەرێکى زۆر سوتاووە.

نەریمان فەتاح، بەرێوبەرى پۆلیسى ناحیەی مەیدان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر ٨:٣٠ ی بەیانی ئاگرەکە کەوتەوە وکە تا ئێستاش لە گەشەسەندن و فراوانبون بەردەوامە و ئاگرەکە كۆنترۆڵنەكراوە".

ئەو بەڕێوەبەرەی پۆلیسی مەیدانی ئەوەشی خستەڕوو، خۆشبەختانە کە ئاگرەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە تەنها بووەتە هۆى سوتانى پوشوپاوانى ناوچەکە، بەڵام ئاگرەکە ڕووبەرێکی زۆری ناوچەکەی گرتۆتەوە، بەڵام تا ئێستا داتایەکى وردمان لەبەردەستدا نیە بە دیاریكراوی مەزەندەی روبەرە سوتاوەكە بكەین.

نەریمان محمود وتیشی"لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و گوماندەکرێت کە کەسێک ئاگرەکەی کردبێتەوە".



PM:03:15:20/09/2019