سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
یەکێتی ناڕازییە لەو دەسەڵاتانەی دراوە بە جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی
یەکێک لە خاڵەکانی کۆبوونەوەی دوێنێی مەکتەبی سیاسی یەکێتی تایبەت بووە بە وتوووێژ کردن لەسەر ئەو دەسەڵاتانەی مەسرور بارزانی دیارکردووە بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە "سپی" ڕاگەیاند" لە کۆبوونەوەی دوێنێ ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠١٩ کە لە سلێمانی سازکرا، یەکێک لەو خاڵانەی کە گفتوگۆی لەسەر کراوە ئەو دەسەڵاتانە بووە کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی دیاری کردووە بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی.
سەرچاوەکەی "سپی" ئاماژەی بەوەکرد، کە یەکێتی ناڕازییە لەو دەسەڵاتانە، پێیوایە ئەو دەسەڵاتانەی لەسەردەمی کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی درابوو بە قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکانی کابینەی پێشوو زۆر زیاتر بووە لەم دەسەڵاتانەی ئێستا مەسرور بارزانی شۆڕی کردۆتەوە بۆ قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکان.
بەپێی ئەو زانیاریانە، مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕژدن لەسەر ئەو دەسەڵاتانەی دەدرێت بە قوباد تاڵەبانی و وەزیرەکان دەبێت پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
"سپی" زانیوێتی مەکتەبی سیاسی یەکێتی سوورن لەسەر ئەو هەڵوێستەی تا ئەو ئاستەی کار بگاتە هەڵپەساردنی کارەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکانی یەکێتی لەم کابینەی ئێستای مەسرور بارزانیدا، ئەگەر پێداچوونەوە بەو دەسەڵاتانەدا نەکرێت.
لەگەڵ دروستبوونی کابینەی نوێ بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی لیژنەیەکی دوو کەسی لە دکتۆر ئامانج ڕەحیم و دکتۆر ئومێد سەباح، لە ئەنجومەنی وەزیران پێکهاتبوو بۆ دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی جێگری سەرۆک وەزیران.
دوێنێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی کۆبووەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر کۆمەڵێک پرسی هەنوکەیی، کە یەکێکیان پرسی دەسەڵاتەکانی نوێنەرانی یەکێتی لە کابینەی مەسرور بارزانیدا.
کۆبوونەوە
مەکتەبی سیاسی یەکێتی
AM:10:28:21/09/2019
وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی: بە گەیشتنی بەنزین نرخەکەی دادەبەزێت
ترەمپ بەرامبەر بەکوشتنی ٥٣ هەزار خۆپیشاندەر، ئێران بە "دڕندە" ناو دەبات
یەکێک لە بریندارەکانی کۆمەڵە گیانی لەدەستدا
نرخی دینار لە کاتی داخستنی بازاڕدا دابەزی
لەبەغدا دەست بەسەر کارگەیەکی دروستکردنی درۆندا گیرا
لە ٦ مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٣٠ هاوڵاتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media