"بەغدا و هەرێم ڕێککەوتن"
وردەكاریی كۆبوونەوەی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عیراق لەگەڵ لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دهكرێت و سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە پەرلەمانی عیراقیش دهلێت "گەیشتووینەتە ڕێكەوتن لەسەر ڕادەستكردنى داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بە حكومەتی فیدراڵ".
لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی عیراق ڕایگەیاندووە "میوانداریی لیژنەی نەوت و وزەی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كرا و لە كۆبوونەوەی نێوانیان، دەركەوتووترین ناكۆكی و كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا، گفتوگۆيان لەسەركرا".
حەلبوسی ئەوەی ئاشکراکرد "گەیشتووینەتە ڕێكەوتن لەسەر ڕادەستكردنى داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بە حكومەتی فیدراڵ، لەبەرانبەر جێبەجێكردنی ماددەكانی بودجەی 2019 بە هەموو خاڵەكانی، ئەمەش لەلایەن شاندەكەی هەرێمەوە بە ئێمە ڕاگەیەندرا".
حەلبوسی دەڵێت "گەر ناكۆكییەكان بەوشێوەیە چارەسەرنەكرێن، ناكرێت بودجەی 2020 پەسەند بكرێت".
PM:05:32:26/09/2019