کوردسات دەستی بە پەخش کردەوە


دوایی ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ٢٥ ی ئەیلولی ٢٠١٩ پەخشی هەردوو کەناڵی کوردسات و کوردسات نیوز ڕاگیرا، کە چەند سەرچاوەیەک ڕایگەیاند" کە ڕاگرتنی پەخشی هەردوو کەناڵ بەهۆی نەدانی کرێی پەخشەوە بووە"، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەو دوو کەناڵە دەستیان کردەوە بەپەخشی ئاسایی خۆیان.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٧ ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە پاش دوو ڕۆژ لە وەستانی پەخشەکانیان، هەردوو کەناڵی تەلەڤزیۆنی کوردسات و کوردسات نیوز دەستیان کردەوە بە پەخشی ئاسایی خۆیان، هاوکات ئاماژە بەوە کراوە" پارەی ئەو کۆمپانیایە دراوە کە ئەرکی پەخشی کەناڵەکانی کوردساتی لە ئەستۆ دایە".

کوردسات کەناڵێکی تەلەفزیۆنیی کوردییە کە سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە شاری سلێمانی وەشانی بەرنامەکانی دەستپێکردووە. کوردسات بە ھەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردی و ھەروەھا بە زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و تورکی بەرنامە و ھەواڵی ھەیە.
 



PM:07:23:27/09/2019