حەسەن کەعبی: لە کۆتاییدا ھەمووان دەگەڕێینەوە بۆ حوکمی عەقڵ و دەستوور
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق ڕایگەیاند"ھێشتا بودجە نەھاتووەتە پەرلەمان، بەڵام گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغداد کە سێ مانگە دەستی پێکردووە باش بەڕێوەدەچن و لە کۆتاییدا ھەمووان دەگەڕێینەوە بۆ حوکمی عەقڵ و دەستوور".
حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: کە ماوهی ٣ مانگه گفتوگۆ لە نێوان بەغدا و ھەولێر هەیە له بارەی پشکی کورد لە بودجە و پرسی نەوت، گفتوگۆکانی نێوانمان ئەرێنیین و باش بەڕێوەدەچن. تا ئێستا بودجە نەھاتووەتە پەرلەمان بەڵام لە کۆتاییداھەمووان دەگەڕێینەوە بۆ ئەقڵ و بۆ دەستوور کە چوارچێوەی کاری ھەمووان دیاری دەکات.
لەلایەکی تریشەوە جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەی بەوەکرد: کە گەشبینن و خەڵکیش دڵنیا دەکاتەوە لەوەی بەشە بودجەی ساڵی داھاتوو کەمتر نابێت لە هی ئهمساڵ.
لە دوای ساڵی٢٠٠٥ـەوە ھەولێر و بەغدا بەردەوام پرسی بودجەیان وەك بابەتێکی سەرەکی لەگفتوگۆکاندا گەنگەشە کردووە، ئەو گفتوگۆیانەش ھەندێكجار بەرێکەوتن و ھەندێكجاریش بە ترازان کۆتاییان ھاتووە.
AM:12:24:28/09/2019