سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
" ژمارەیەک لە پەرلەمانتار لەبری بڕێک قازانج ئۆتۆمبێلەکانیان دەفرۆشنەوە "
ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان کە لەلایەن پەرلەمانەوە ئۆتۆمبێلی جۆری مەرزێی ٢٠١٩ یان بۆ کڕراوە، لەبەر قازانج کردنی بڕێک پارەی کەم ئۆتۆمبێلەکانیان فرۆشتۆتەوە، بە پێچەوانەشەوە ژمارەک پەرلەمانتاری کەم هەر لە سەرەتاوە ڕەتیان کردۆتەوە ئۆتۆمبێلیان بۆ بکڕێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پەرلەمانی کوردستان بە "سپی" ڕاگەیاند" ئەو ئۆتۆمبێلە وەنەشە مۆدێل ٢٠١٩ ەیانەی کە سەرۆکایەتی پەرلەمان کوردستان بە ٦٧ هەزار دۆلار بۆ هەر پەرلەمانتارانیان کڕیووە تا بە قیست لەماوەی ئەو چوار ساڵەدا بیدەنەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لەو پەرلەمانتارانە لەبەر بڕێک قازانج کە لەنێوان ( ٤٠٠٠_ ٥٠٠٠) هەزار دۆلار دەبێت، هەروەها بۆ ئەوەی ٦٧ هەزار دۆلار کاشیان بێتە بەردەست، هەر لە پێشانگاکە فرۆشتوویانەتەوە".
ئەو سەرچاوەیە وتیشی" بەپێچەوانەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی ئۆتۆمبێلەکانیان فرۆشتووە، هەندێکیان ئۆتۆمبێلەکانیان لاماوە، ژمارەیەکی زۆر کەمیشیان ڕەتیان کردۆتەوە کە ئۆتۆمبیلیان بۆ بکڕدرێت".
هەر پەرلەمانتارێکی کوردستان مانگانە ٨ ملیۆن ٨٥ هەزار دینار وەردەگرێت، بۆ ئەو چوار ساڵەی پەرلەمانتار خانوویەک، یان شووقەیەکیان پێدەدرێت، کە تەنها پارەی خزمەتگوزارییەکانی لەسەر ئەوان دەبێت. لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبیلانەشدا، بڕی ٥٠٠٠ هەزار دۆلار دراوە بە هەر ئەندام پەرلەمانێک، هاوکات لەکاتی نەخۆشی، یان پرسە ئەندام پەرلەمان و کەسی یەکەمی ئەندام پەرلەمانەکە لەلایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بیمەیەکی پێدەدرێت کە هەندێک جار گەیشتۆتە سەرو ١٠ ملیۆن دینارەوە.
سەرۆکایەتی ئەم خولەی پەرلەمان زیاتر لە ٦٠ ئۆتۆمبێلی وەنەوشەی هەبوو کە فرۆشرا بەنزیکی دوو ملیۆن دۆلار، بەشێک لەو پارەی کە بۆ کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلە تازانە تەرخانکراوە لەو پارەیە بووە.
پەرلەمانی کوردستان
ئۆتۆمبیل
PM:01:45:28/09/2019
نرخی زێڕ دادەبەزێت
نرخی دینار لەبەرامبەر دۆلار لە کاتی کردنەوەی بازاڕ
ئەمڕۆ پلەی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە
کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەمریکا و ئێران دواخرا و بەرپرسانی ئێران پەیامیان هەیە
دووەمین شوان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا بەهۆی هەڵدێرانەوە لەهەمان شوێن گیانی لەدەستدا
زاخۆ... بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غازەوە ١١ کەس بوونە قوربانی
ئەستێرەکان
هانی 'نیشتمان' بڵاودەکاتەوە
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
Spee Media