ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ی ئەیلولی ٢٠١٩ بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" پێنج پڕۆژەی گرنگ لە بواری ڕێگاوبان لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین جێبەجێدەکرێن".
بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی ڕاپەڕینیڕایدەگەیەنێت: لە چواچێوەی ئەو بودجەیەی لەلایەن سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن تەرخان کراوە، لەسنووری ئیدارەی ڕاپەڕین پێنج پڕۆژەی ڕێگاو بان کەوتنە بواری جێ بەجێکردن.
هاوکات ئاماژەی بە ئەوەش کرد:کە سەرجەم پڕۆژەکان پێکهاتوون لە نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان سەروچاوە - بالیسان و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان دووکان - چوارقوڕنە، هەروەها چاککردنی ڕێگای کورتەک و ئیشکەڕۆ لە سنووری بناری قەندل و نۆژەنکردنەوەی ڕێگای نێوان ڕانیە-دەربەند، و چاککردن و پاراستنی پردەکانی (سەنگەسەر و ژاراوە ) کە بەھۆی لافاوی ساڵی ڕابردوو زیانیان بەرکەوتبوو، هەروەها سەرجەم پڕۆژەکان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی ڕاپەڕینەوە سەرپەرشتی دەکرێن.