سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
"پێشنیاری یه‌ك لیستی له‌كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی تر هی پارتی بوو "
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" پێشنیاری یه‌ك لیستی كورد له كه‌ركوك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی تر هی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی بڕیاردرا" ئه‌گه‌ر كورد به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كرد له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كان به‌یه‌ك لیست بێت یا به‌یه‌ك ده‌نگ به‌شداری هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به‌ده‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كورد، كام لایه‌ن له‌و هاوپه‌یمانێتیه كوردییه براوه و قازانجی یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت؟ خەسرۆ گۆران بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" له‌ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی تر جیاوازه، بۆ نمونه له نه‌ینه‌وا له لەسەدا ٧٠ ی ده‌نگه‌كان بۆ پارتیه، له‌كه‌ركوك به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه له‌وانه‌یه لەسەدا ٦٠ بۆ سەدا ٦٥ ی بۆ یەکێتی بێت".
هاوکات ئه‌ندامەکەی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن دەشڵێت: له كه‌ركوك لیسته كوردییه‌كه بۆی هه‌یه ٢٦ کاندیدی هه‌بێت، له‌موسڵ ده‌توانین چل و هه‌شت كاندیدمان هه‌بێت بێگومان له‌كه‌ركوك زۆرترین كاندیده‌كان به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌وێت له موسڵیش به‌ر پارتی ده‌كه‌وێت وه لایه‌نه‌كانی تریش كاندیدییان ده‌بێت له‌ناو لیسته‌كه به‌ڵام هه‌یانه له‌وانه كاندیدی نابێت.
خەسرۆ گۆران جەختیشی کردەوە: ١٦ ی ئۆكتۆبه‌ر كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ده‌نگی كورد، یه‌كه‌م، پارێزگاری ئه‌و شاره كورد نیه، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌كاركه‌وتووه ئاسایش له‌وێ نیه، پێشمه‌رگه‌ی لێ نیه، پارێزگار ته‌عریب ده‌كات، عه‌ره‌بی هاورده‌ی هێناوه له‌وانه‌یه ساخته بكرێت وه ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هێناویانن به‌شداری بكه‌ن له‌هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان، ئاواره‌مان هه‌یه له‌هه‌ولێر و شاره‌كانی تر كه‌ناتوانن ده‌نگ بده‌ن بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بكرێت تا ئه‌و خه‌ڵكه بتوانن ده‌نگ بدات.
AM:10:30:02/10/2019
ناوی کەسایەتی و چەند پێشناوێک لە کوردستان قەدەغە دەکرێت
سلێمانی... ٢٥٠ دۆنم لە پوش پاوان و دارستان دەسوتێندرێت
لە وشکەساڵیەوە بۆ پڕبوونی لە ٪٨٠ بەنداوەکان
هۆشداری دروستبوونی لافاو لە سێ شاری کوردستان دەدرێت
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی
سوپای پاسداران: تا ئیسرائیل لە لوبنان نەکشێتەوە هیچ ئارامییەک لە ناوچەکەدا جێگیر نابێت
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media