تەیب ئۆردو‌غان سه‌رۆك كۆماری توركیا لەبەردەم کۆبوونەوەیەکی حیزبەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێرشکردنە سەر باکوری سوریا نزیکەو هەموو ئامادەباشیەک کراوە.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا له 29ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی راوێژكاری ئاك پارتی له‌باره‌ی پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وتی "پرسیارمان بۆ هاوپه‌یمانانمان زۆر روونه، ئایا ئێوه رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه ده‌ناسن یان نا؟ كه هه‌وڵده‌ده‌ن به‌ناوی هه‌سه‌ده‌وه بیشارنه‌وه".
ئەو وتی " رووی قسه‌م بۆ ئه‌وانه‌یه كه له پرۆسه‌ی به‌دوورگرتنی رێكخراوی تیرۆریستیی له وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وام به‌ده‌ممانه‌وه پێده‌كه‌نن و به‌یاری قسه‌ی دیپلۆماسیی ده‌ستی ده‌ستیمان پێده‌كه‌ن، ده‌ڵێین ئیدی قسه ته‌واو".
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆن له رۆژهه‌ڵاتی فوڕاته‌وه وتی "ئاماده‌كارییه‌كانمان كردووه و پلانی ئۆپه‌راسیۆنمان ته‌واو كردووه، رێنمایی پێویستمان داوه".
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو" كاتی بڕیاردان و ده‌ستكردن به پرۆسه‌كه كه كردنه‌وه‌ی به‌رده‌م كانیاوه‌كانی ئاشتییه هێنده نزیكه ده‌توانین بڵێین ئه‌مڕۆ و سبه‌یه. هه‌م له وشكانییه‌وه هه‌م له ئاسمانه‌وه ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌نجام ده‌ده‌ین".
چاودێرانی سیاسی پێیانوایە کاتی هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان کە بەپێچەوانەی سیاستەی هاوپەیمانانەوە دژی داعش، زۆر نزیکەو لە ئان و ساتدایە.