ئاژانسی سانای فەرمی حكومەتی سووریا بڵاویكردەوە، نزیكەی 50 سەربازی ئەمەریكا و دەیان ئامێر و ئۆتۆمبێلی سەربازی لە حەسەكەوە كشاندوونەتەوە بەرەو دەروازەی سێملكای هاوسنووری عێراق.
چەند ڕۆژ لەمەوبەریش ئەمریكا 50 سەربازی لە سەرێكانی و ناوچە سنوریەكانی دیكە كشاندەوە و ڕێگەی بۆ توركیا خۆشكرد هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان دەستپێبكات.
هێرشەكەی توركیا لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەییدا كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.