حكومه‌ت ماڵى وه‌فایى نۆژه‌نده‌كاته‌وه و خاوه‌نه‌كه‌شى له سكاڵاكه‌ى دژى فه‌رهاد پیرباڵ به‌رده‌وامه
پاش سوتاندنى، هه‌ردوو وه‌زارەتى شاره‌وانى و ڕ‌ۆشنبیرى حكومه‌تى هه‌رێم نزیكه‌ى بیست ملیۆن دیناریان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ماڵى وه‌فایى ته‌رخانكردووه و پرۆسه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌ش ده‌ستى پێكردووه، خاوه‌نى وەفایش ده‌ڵیت" سكاڵاكه‌ى له‌سه‌ر فه‌رهاد پیرباڵ به‌رده‌وامه و لێیخۆشنه‌بوه و چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تى له دادگا.
ئەمڕۆ هەینی ١١ی تشرینی یەکەم سۆران عەزیز، خاوه‌نى ماڵى وه‌فایى ڕاگه‌یاند" ئەمڕۆ كاركردن له‌لایه‌ن تیمى حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ماڵى وه‌فایى پاش سوتاندنى ده‌ستپێكردووه، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا كارى نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه ته‌واو بێت".
سۆران عه‌زیز دەشڵێت: سكاڵاكه‌مان له‌سه‌ر دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ نەکشاندووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش له به‌شێكى زۆرى مافه‌كەمان خۆشبوین، به‌ڵام وه‌ڵامێكى ئه‌وتۆ له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه به‌كرده‌یى نه‌بیندراوه، بۆیە له‌سه‌رى به‌رده‌وام ده‌بین تا دادگا كه‌یسه‌كه یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
ڕۆژی یەکشەممە، ١٤ی تەموزی ٢٠١٩، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان فەرهاد پیرباڵ، بە تۆمەتی سوتاندنی کتێبخانەی ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر دەستگیرکرا، فەرهاد پیرباڵیش پێش سوتانی کتێبخانەکە بەرپرسانی ئەو کتێبخانەیەی بە چاپکردنەوەی کتێبەکانی بەبێ ئەوەی پرسی پێبکەن تۆمەتبار کردبوو.
PM:02:00:11/10/2019