پارێزەرەكەی لانە محەمەد رایدەگەیەنێت " لانە تەنها ویستی ئەوە بووە ژیانێكی دوور لە كێشە بۆ خۆی و منداڵەكەی بنیاد بنێت، بەڵام بەر لە گەیشتن بەو ئاواتەی، لەلایەن ئامانج بابانی هاوسەرییەوە كوژرا".
سەیران عەبدولڕەحمان ساڵح پارێزەری لانە محەمەد لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیووەیەتی " روحت شاد بێت، خانمه روح سوك و به تواناكه، تۆ لای من ته نها (موەكیل) بریگرتەیەك نەبوویت، بەڵكو وەكو خوشك و هاوڕێیەكیش بوویت".
پارێزەرەکەی لانە دەشڵێت " "تۆ تەنها ویستت ئازاد بیت و ژیانیكی نوێ و دوور له كێشه بۆ خۆت و منداڵەكەت بنیاد بنێیتەوه، بەڵام ئاخ و زۆر به داخەوه ئەو مافەیان به تۆ رەوا نەبینی چرۆی هیواكانتیان هەر زوو هەڵوەراند".
لانە محەمە و خۆی مناڵەکەی و مێردەکەی شەوی چوار شەممە ١٧ ی تشرینی یەکەم کوژران، پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا، رایگەیاند" رووداوەکە خۆکوژیەو ئامانج بابانی مناڵ و هاوسەرەکەی کووشتووە".