سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
جوتیار عادل: سنوور له‌به‌رده‌م هاتنی ئاواره‌كانی سووریا داناخه‌ین
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری یارمه‌تی نه‌دانی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ئه‌وا كاره‌ساتێكی مرۆیی ڕووده‌دات، دەشڵێت: سنوور له‌به‌رده‌م هاتنی ئاواره‌كانی سووریا داناخه‌ین، داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە، رایگەیاند" ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی مرۆییه‌وه ئه‌وه‌ی له‌توانایدا بێت بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانی دەكەین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌دوای ئۆپەراسیۆنه‌كه‌ی توركیاوه ئاواره بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕووی مادییه‌وه ئه‌و توانایه‌ی نیه كه بتوانێت ئه‌م خه‌ڵكانه بحه‌وێنێته‌وه پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ژیانیان بۆ دابین بكات، بۆیه ئێمه داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كه هه‌ڵوێستی جدییان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه‌ی كه ئێستا هه‌یه".
وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیشیکردەوە: حكومه‌تی عیراق هاوكاری ئێمه‌ی نه‌كردووه ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ماڵ و حاڵی خۆیان له ناو عیراقدا ئاواره‌بوون و ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌وه دوو ساڵه هاوكارییان ناكات بۆیه له‌م ڕێگایه‌وه داواده‌كه‌ین كه هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و خه‌ڵكانه بكه‌ن تا ئێستا و ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌كات كه بونه‌ته نزیكه‌ی ده هه‌زار په‌نابه‌ر كه له‌دوای ئۆپراسیۆنی توركیاوه هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان بۆیه ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم سنوورییان لێداناخهین به‌ڵام به‌ڕاستی توانا‌مان نیه بۆ هاوكاریكردنیان.
جوتیار عادل، ئەوەشی خستەڕوو: چه‌ند زووتر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی جووڵه بكات بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و كۆمه‌ك به په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانی سووریا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساتێكی مرۆیی كه‌متر ده‌كات.
جوتیار عادل، وتەبیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتیشیکردەوە: له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ڕێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به هاوكاریكردنی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان كۆبووه‌ته‌وه و داوای هاوكاری به‌په‌له‌ی لێكردوون، ئێمه كێشه‌مان هه‌یه ئێستا كه ژماره‌یه‌كی زۆرتر ڕوویان كردووه‌ته هه‌رێم و توانای ئه‌وه‌مان نییه كه پێداویستیه سهرهكییهكانیشیان بۆ دابین بكه‌ین و عیراقیش لە ساڵی ٢٠١٧ەوە هاوكاری نه‌كردووین.
جوتیار عادل
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
AM:11:02:23/10/2019
شاخەوانانی کوردستان لە مەترسییەک ئاگادار دەکرێنەوە
سوپای ئیسرائیل هۆشداری بەپەلە ئاراستەی دانیشتوانی باشوری لوبنان دەکات
رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
تاوە باران دەبارێت
نرخی دینار بەرانبەر بە دۆلار دادەبەزێت
تۆم باراک سەردانی هەرێمى کوردستان دەکات
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
Spee Media