گەنجێکی رۆژئاوا له‌به‌رده‌م باره‌گایه‌كی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا
هاووڵاتییه‌كی كوردی رۆژئاوای كوردستان له به‌رده‌م باره‌گای كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ، ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و لەئێستادا لە نەخۆشخانەیە.
سیلڤان گیلوم جنتیڵ، وتەبێژی پۆلیس رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه کە تەمەنی سی ساڵانە له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بووه و دوای ئاگر له خۆبه‌ردانی به هێلیكۆپته‌ر گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی لۆزان و خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
وتەبێژی پۆلیس وتیشی: به هۆی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌وه، زۆر ئه‌سته‌مه پرسیار له پاڵنه‌ره‌كانی خۆسووتاندنی بكرێت، به‌ڵام ئێمه گومان ده‌كه‌ین ئه‌و به پاڵنه‌ری سیاسی خۆی سووتاندبێت.
هاوکات ئه‌ندریه ماهیچ، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌ران رایگه‌یاند، ئێمه هه‌ست به خه‌م و په‌ژاره ده‌كه‌ین و تاساوین به‌و رووداوه‌ی كه كه‌سێك له به‌رده‌م باره‌گاكه‌مان قوربانی به گیانی بدات و دواتر هه‌وڵی هاتنه ناو بینای كۆمیسیۆن بدات، وتیشی: كارمه‌ندانی ئه‌منی فریای كه‌وتوون و ئاگره‌كه‌یان كوژاندووه‌ته‌وه و هیوای ئه‌وه ده‌خوازین چاك بێته‌وه.
PM:03:59:23/10/2019