وەزارەتی کارەبا بڕیارێکی نوێی دەرکرد
به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی كاری پرۆژه‌كان و چاودێریكردن و به‌دواداچوونی كاره‌كانی كۆمپانیاكان ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با بڕیارێكی سه‌باره‌ت به‌و كۆمپانیانه ده‌ركرد كه له‌بواری پرۆژه‌كانی كاره‌با كارده‌كه‌ن.
به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاریی بڕیاردرا، هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له دوو پرۆژه زیاتری پێ سپێردرا( ئیحاله) بێت چ له‌سه‌ر بودجه‌ی تایبه‌ت یا پلانی وه‌زاره‌ت یاخود بودجه‌ی نه‌وت بێت جگه پرۆژه‌كانی بودجه‌ی داهات و كاری خۆی به‌پێی گرێبه‌ست ئه‌نجام نه‌دابێت، ئه‌وا پرۆژه‌ی سێیه‌می پێ‌نادرێت تاوه‌كو به‌لای كه‌مه‌وه یه‌كێك له‌و دوو پرۆژانه ته‌واو نه‌كات.
ئەوەش خراوەتەڕوو ئه‌م بڕیاره له‌قازانجی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كاندایه ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی وه‌كو هاندان و پاڵپشتیه‌كیشه بۆ ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كاره‌كانیان له‌كاتی خۆیداو به‌پێی گرێبه‌ست جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كاره‌كه‌ی خۆی به‌پێی گرێبه‌ست ئه‌نجام نه‌دابێت جگه له لێپرسی نه‌وه له‌گه‌ڵیدا كاری دیكه‌شی پێ نادرێت.
PM:07:15:29/10/2019