لە هەفتەی داهاتووەوە مامەڵەی لۆگۆی تەكسی دەستپێدەكات
شۆفێرانی تەكسی لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەتوانن مامەڵەی لۆگۆی تەكسی بكەن و بەپێی تابلۆی شارەكان، شریت و لۆگۆ لە ئۆتۆمبێلەكانیان دەدرێت.
سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری گواستنەوەی سلێمانی راگەیاند، شۆفیران دەتوانن لەرۆژی یەكشەمەی داهاتوەوە تا كۆتایی مانگی سێی ساڵی داهاتوو، مامەڵەی وەرگرتنی شریت و لۆگۆ بكەن.
وتیشی: لەقۆناغی یەكەمدا، دووفۆڕم بە شۆفێرەكە پڕ دەكرێتەوە، كەیەكێكیان تایبەتە بەزانیارییە كەسیەكانی شۆفێرەكە مەرجەكانی تریش ئەوەیە، شۆفێر دەبێت دانیشتووی شاری سلێمانی بێت و مۆڵەتی گشتی هەبێت و تابلۆی ئۆتۆمبێلەكەی سلێمانی بێت و بەناوی خۆیەوە بێت، بۆ فەرمانبەرانیش، بڕیارەكە تا فەرمانبەرانی پلە شەش دەگرێتەوە.
PM:02:06:31/10/2019