سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی چاودێری تەندروستی شارەدێی پیرەمەگروون ڕایگەیاند" لەلایەن لیژنەی هاوبەشی چاودێری تەندروستییەوە، دەست بەسەر ئەو كێكە گیرا كە چەند ڕۆژێكە ڤیدیۆكەی بڵاوبووەتەوە و حەبی تیادایە".
ڕێبین محەمەد سوار، سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی چاودێری تەندروستی شارەدێی پیرەمەگروون لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: شەوی ڕابردوو لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاگەدار كراینەوە لە بوونی ئەو كێكە بە حەبەوە لە بازاڕی پیرەمەگروون، دەستبەجێ لیژنەكەمان گەیشتە شوێنی مەبەست و دەستمان گرت بەسەر كارتۆنێكدا، پاش لێكۆڵینەوە دەركەوت حەبی تێدایە و حەبەكە لەبەردەستمان هەیە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: ئەمڕۆ یەک شەممە ئەو كێكە دەنێردرێت بۆ پشكنین بۆ دڵنیابوونەوە لە جۆری ئەو حەبە چییە.
ڕێبین محەمەد سوار دووپاتیشی كردەوە: داومان لە سەرجەم خاوەن كۆگا و فرۆشیاران و دوكاندارەكان كردووە ئەو كێكە نەفرۆشن تا ئەنجامی پشكنین دێتەوە بزانین حەبەكە چییە و بۆ چ مەبەستێك بەكارهێنراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر بهڕێوهبهرایهتی تهندروستی ههولێر راگەیەندراوێکی لەبارەی بڵاوبونەوەی ڤیدیۆی کێکێک بڵاوکردبوەوە، کە دەوترا حەپی تێدایە و رایگەیاند"تیمەكانی كاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بەدواداچونیان بۆ ئهو جۆره كێكه كردوه، كه له گرتهیهكی ڤیدیۆییدا بانگهشهی ئهوه دهكرد، حهبی تێدایه، پاش ئەوەی چەندین نمونەی جۆراوجۆری لێوەرگیرا رون بوەوە كە ئهو جۆره كێكه، هیچ جۆرە حەبێكی تێدا نییە".