پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتیان کەمدەبێتەوە

گۆرانكاری له‌ پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاوڵاتیان ده‌كرێت وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستانیش هوکارەکەی بۆ هاتنی وەرزی سەرماوەک خواستی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بۆ بەکارهێنانی ئامێرە کارەباییەکا دەگەڕێنێتەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند "زیادبوونی خواستی هاوڵاتیان بۆ بەکارهێنانی کارەبا روو لە زیادبوون بووە، ئەمەش کاریگەری دەکاتە سەر کاتژمێرەکانی کارەبا و بەهۆیەوە پێدانی کارەبا کەمدەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم بەرنامەی لەم 15 رۆژەی سەرەتای ئەم مانگەدا پەیڕەو دەکرێت هەوڵ دەدەین بەردەوام بێت، واتە پێدانی کارەبای نیشتیمانی لە 16 بۆ 17 کاتژمێر کەمتر نەبێت". 

 وتیشی "دوای ئەم 15 رۆژە چاوەڕێی زیادبوونی بەرهەمی غاز دەکەین بۆئەوەی بیکەین بە کارەبا و دابەشی بکەین بەسەر هاوڵاتیاندا، هەروەها وێستگەی خورمەڵە لە تاقیکردنەوەدایە ئەوەش تەواو بێت باشتر دەبیت و بەرهەمهێنانی کارەبا زیاتر دەبێت".



PM:04:55:03/11/2019