سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت کۆبووەوە
شاندێکی کۆنگرێسی ئەمریکا لە سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.
کۆنگرێسمانەکان بە سەرۆکایەتی ئادەم سمیس، سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە کۆنگرێس و مارک توولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندەکە دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپيشاندانهكانیان تاوتوێكرد و تيشكيان خسته‌ر سه‌ر هۆكاره‌كان و داخوازيى خۆپيشانده‌ران و پێشبينى داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى ئه‌منى له عێراق.
دواتر و پاش کۆبوونوەی وەفدەکە لەگەڵ سەرۆکایەەی حکومەت لە كۆنفرانسی رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی و كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا ئادام سمیس و تێیدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و به‌رده‌وامی پشتیوانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كورد كرده‌وه.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا، ئادام سمیس رایگه‌یاند، ئێمه پشتگیری هیچ سیاسه‌تێكی سه‌رۆك تره‌مپ ناكه‌ین له باره‌ی كشانه‌وه له سووریا و له كۆنگرێسیش دژایه‌تی ئه‌و بڕیاره‌مان كرد و ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه پشتیوانی كوردی كردووه ده‌مه‌وێت به روونی بڵێم، ئیداره‌ی تره‌مپ خه‌ریكه پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه و ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و متمانه‌یه بگه‌ڕێنینه‌وه كه له‌ده‌ستمان داوه له رابردوودا.
وتیشی: ده‌مه‌وێت به روونی بڵێم، سه‌رۆك تره‌مپ زۆر هه‌ڵه‌یه له‌وه‌ی ده‌ڵێت، ئێمه ته‌نیا ئامانجمان كێڵگه نه‌وتییه‌كانه و بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه، گرنگه ئه‌و كێڵگانه نه‌كه‌ونه ده‌ست داعش و ئه‌وه نه‌وتی ئێمه و ناوچه‌ی ئێمه نییه و ده‌بێت سه‌رۆك تره‌مپیش له‌وه تێبگات. ئێمه بۆ نه‌وت له‌وێ نین و ئێمه ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌و ناوچه‌یه باش بێت.
وتیشی: خاڵی سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده به‌رده‌وام بین و به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بین داعش سه‌رهه‌ڵناداته‌وه و توركیاش فشاری كردووه و ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌دیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ناوچه‌كه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین، كه سووریایه‌كی نوێ بێته ئاراوه، رۆڵی كورد تێیدا به‌هێز بێت.
دەشڵێت: كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندیمان به‌كارهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ رووسیا و توركیا هه‌بێت و ده‌زانین ئه‌وان په‌یوه‌ندیان هه‌یه، بۆیه ده‌بێت نیگه‌ران بین.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی رایگه‌یاند، ئێمه ئه‌مه‌ریكا به دۆست و هاوپه‌یمانی خۆمان ده‌زانین و ئه‌وان به‌رده‌وام پشتیوانی ئێمه بوون له شه‌ڕی دژی تیرۆر و ئێستاش ده‌زانن تیرۆریزم هێشتا مه‌ترسییه‌كی جدییه له عێراق و هه‌موو دنیا.
وتیشی: ئێمه باسی ئه‌وه‌شمان كرد، كه چۆن ده‌توانین به‌یه‌كه‌وه هاوكار بین بۆ دژایه‌تی تیرۆر و ئێمه باسی ئه‌وه‌مان ده‌كرد، چه‌نده نیگه‌رانیین له‌و ره‌وشه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه و ئه‌وانیش هاوڕا بوون له‌گه‌ڵ ئێمه له زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه و به ئێمه‌یان وتووه، وه‌كو هاوپه‌یمان به‌رده‌وام ده‌بن له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان.
سەردانی ئەو شاندە لەکاتێکدایە سبەی کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە هەولێر بە ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەموو حیزبەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
PM:04:24:04/11/2019
قالیباف جەخت لە ئامادەکارییەکانی ئێران بۆ شەڕ دەکاتەوە
سێنتکۆم: هێزەکانمان هێرشێکی نوێیان کردە سەر ئێران
پۆلیس نووسینگەی NRT لە هەولێر بەهۆی نەدانی کرێ داخست
عەلی فالح زەیدی بەمزووانە سەردانی تاران دەکات
محەمەدی حاجی مەحمود: باوەڕ ناکەم سەرکردەکانی کورد لێرە مابێتن
جەلالی سام ئاغا پڕۆژەیەکی ١١٠ ملیۆن دیناری دەبەخشێتە نەخۆشخانەی هیوا
ئەستێرەکان
تەیلۆر سویفت و تراڤیس کێڵسی هاوسەرگیرییان کرد
تابلۆ عەدنان كەریم بۆ باوکی: شانازی دەکەم کە کچی تۆم
کیژان ئیبراهیم خەیات "ئەوین" بڵاودەکاتەوە
عەدنان کەریم نوێترین بەرهەمی بڵاوکردەوە
قادر ئینار هونەرمەندی ناسراوی سینەمای تورکیا کۆچی دوایی کرد
Spee Media