دوا زانیاری لەبارەی وادەی دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکرێت

سەرەڕای ئەوەی 5ی هەرمانگێک دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات بەڵام بەهۆكارێكی نادیار مانگی ڕابردوو موچە دواکەوت و ئەم مانگەش كاتی دابەشكردنی نادیارە.

سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی بە سپی ڕاگەیاند  لەلایەن وەزارەتی داراییەوە هیچ فەرمانێك بۆ گەنجینەکان نەنێردراوە سەبارەت بە دەستكردن بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ.

هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە پێدەچێت ڕۆژی پێنجشەممە دابەشکردنی موچە دەستپێبکات و ئەگەر لەو وادەیەش دابەش نەکرا ئەوە بە دڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو موچە دەدرێت.

سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد هۆکار دواکەوتنی موچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تائێستا پارەی تەرخانکراو بۆ موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە بۆ وەزارەتی دارایی نەنێردراوە.

ئەگەرچی پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو كە هەموو پێنجی سەرەتای مانگێك دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، بەڵام ئەمڕۆ كە 5ی تشرینی دووەمی 2019یە، دابەشكردنی مووچە دەستیپێنەكرد .

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، یەكەم وەزارەت لە وەرگرتنی مووچەدا وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت، كە خۆی لە دیوانی وەزارەت و لیواكان و دواتر یەكەكانی حەفتا و هەشتا دەگرێتەوە.

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە كە چارەنوسی سێ‌ مووچەی ئەمساڵ نادیارە و ناشزانرێت ساڵی داهاتوو حكومەتی هەرێم دەتوانێت مووچە دابەشبكات، یان نا.



PM:04:27:05/11/2019