خشتەی موچەی مانگی هەشت ڕاگەیەندرا
سەرەڕای ئەوەی 5ی هەرمانگێک دابەشكردنی موچە دەستپێدەكات بەڵام مانگی ڕابردوو موچە دواکەوت و ئەم مانگەش لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی بە سپی ڕاگەیاند رۆژی پێنج شەممە 2019/11/7 دابەشکردنی مووچەی مانگی 2019/8 دەستپێدەکات.
ئەوەشی ئاشکراکرد سبەی موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان خەرج دەکرێت.
ئەوەشی ئاشکراکرد هەفتەی داهاتوو دوا بەدوای یەک موچەی یەکەی 70 و 80 و دواتر وەزارەتی پەروەردە و دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت.
سەرچاوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد هۆکار دواکەوتنی موچە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمڕۆ پارەی تەرخانکراو بۆ موچەی بەشێک لە وەزارەتەکان لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە.
ئەگەرچی پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو كە هەموو پێنجی سەرەتای مانگێك دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكات، بەڵام دوو مانگە دوا دەکەوێت.
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب لەكاتێكدایە كە چارەنوسی سێ مووچەی ئەمساڵ نادیارە و ناشزانرێت ساڵی داهاتوو حكومەتی هەرێم دەتوانێت مووچە دابەشبكات، یان نا.
AM:10:19:06/11/2019