مەزڵوم كۆبانێ‌ خەڵاتی بەخشیە ڕێكخراوێكی فریاگوزاری ئەمریكی

بەگوێرەی هەواڵی میدیاكانی ڕۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ چوار شەممە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە" خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە تیمی فریاگوزاری ئەمریکی.

 

هەر بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ جەنەراڵ مەزڵووم كۆبانێ‌، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشی بە تیمی (فری بێرما ڕەینجەرز) كە تەنها ڕێكخراوی بیانییە، كە هاریكاری لێقەوماوان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەكات.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە لەم هەفتەیەدا ئەندامێكی تیمی ئەو ڕێكخراوە فریاگوزارییە ئەمریكییە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە گیانی لەدەستدا.




PM:07:02:06/11/2019