لەبارەی دراما دۆبلاژكراوه‌كانەوە بڕیار دەدرێت
وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان وەڵامی پێشنیاری وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دراما تورکیەکان دەداتەوە و دەڵێت "دەبێت سنووردار بكرێن و كه‌متر په‌خش بكرێن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا هاتووە "دوای ئاراستەکردنی نووسراوی فەرمیمان بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیری، بە مەبەستی سنووردارکردنی دراما دۆبلاژکراوەکان، ئەمڕۆ به فەرمی وەزارەتی ڕۆشنبیری وەڵامی ئەرێنیی وەزارەتی ئەوقافى دایەوە".
لە نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى هاتووه "به‌هۆى ئه‌وه‌ى دراما دۆبلاژكراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئادابى كورده‌وارى ناگونجێن و بوونه‌ته هۆى زیادبوونى ڕێژه‌ى ته‌ڵاق، پێشنیار ده‌كه‌ین ئه‌و جۆره درامایانه سنووردار بكرێن و كه‌متر په‌خش بكرێن".
PM:04:06:10/11/2019