وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند" ژنێکی کورد له شاری مهككه كۆچی دوایی كرد".
وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئایینى حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" دوێنێ دوو شەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە شاری مەککە عومرەکارێک بەناوی "فەریدە حوسێن فتاح" لە ساڵی ١٩٥٠ لەدایکبووەو دانیشتووی پارێزگای سلێمانی بوو، بەھۆی نەخۆشی کۆچی دواییکرد".
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" کۆچکردو کوڕەکەی ھاوەڵی بووە لە شاری مەککە و ئەمڕۆ سێ شەممە مەراسیمی ناشتنی لەشاری مەککەی پیرۆز بۆ ئەنجام دەدرێت، ھەرلەوێش بەخاک دەسپێردرێت"{.