مەزڵوم كۆبانێ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە بەرپرسیار لە ژیانی گەنجێک دەزانێت
مەزڵوم كۆبانێ، فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" وێنەی گەنجێکی بڵاوکردۆتەوە و رایدەگەیەنێت، " گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە شاری عەفرین ئەم گەنجەیان ئازارداوە".
مەزڵوم كۆبانێ لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی گەنجێكی شاری عەفرینی بڵاوكردوەتەوە، كە ناوی "ئاراس خەلیلە" و لەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیاوە ئازار و ئەشكەنجە دراوە.
كۆبانێ لە تویتەكەیدا ئاماژەی بەوەكردوە، "كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارە لە پاراستنی كەمایەتییەكانی وەك ئێزدی و كریستیانەكان لە سرینەوەیان لە ناوچەكانی عەفرین و سەریكانێ".
PM:04:09:21/11/2019