سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ژینگە
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
ئەستێرەکان
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کو‌لتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
" زیاتر لە ٧٠٠ ملیۆن دینار دراوە بە ئەنجومەنی باڵای خانمان"
دوو پەرلەمانتاری گۆڕان ئاشکرایدەکەن، لەماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٧٠٠ملیۆن دینار بۆ ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان تەرخانکراوە و بەهەدەردانی زۆر بە پارەکەوە کراوە، ئەوە لە کاتێکدا یەکێک لە ئەنجومەنی خانمان سەر بەو حیزبەی دوو پەرلەمانتارەکەیە.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان ڕەتیدەکاتەوە بەهەدەردانی لەوشێوەیان هەبێت و جەختیشدەکاتەوە، ئەگەر بەڵگەکان نەسەلمێنن سکاڵا لەسەر ئەو دوو پەرلەمانتارە تۆمار دەکەن.
دابان محەمەد، و ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنن “ لە ماوه‌ی ڕابردودا و به پێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی چاودێری دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران زیاتر لە ٧٢٥ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دینار دراوه به ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان کە ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت”.
ئەو دوو پەرلەمانە باس لەوە دەکەن، بەگوێرەی نوسراوی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان پاره‌كه له داهاتی فرۆشتنی نه‌وت بووه و خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی ٢٠١٧٥، سه‌رباری وه‌رگرتنی سلفه‌ی جۆراوجۆری حكومه‌ت و به‌خشینه ناحكومه‌یه‌كانی وه‌ك یوئێن و ڕێكخراوه‌كانی دیکە.
هەروەها دەڵێن "هەندێک خه‌رجیی ئەو ئەنجومەنە سەیرە، کە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خۆی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كڕین بووه، له‌یه‌كێك له پسوڵه‌كاندا له كۆی زیاتر له یەک ملیۆن دینار، ٧٢٠ هه‌زاری دراوه به هەشت سێت كۆكا كۆلا، واتە بۆ هه‌ر سێتێك ٩٠ هه‌زار كه‌وتوه، نزیكه‌ی سێ ملیۆن دیناریش دراوه به كه‌مالیات و له ناویشیاندا سوراو هەبووە.
ئەوەشیان خستەڕوو، بۆ وه‌رگێڕانی ڕاپۆرتێك، زیاتر له سێ ملیۆن دینار دراوه به كۆمپانیایه‌ك، کە كۆمپانیاكه کاری گه‌یاندن و بازرگانی گشتییه، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن خۆی كاری وه‌رگێڕانی بۆ خۆیان كردوه و بۆ هه‌ر لاپه‌ڕهیە‌ك نزیكه‌ی ٣٥ دۆلاری وه‌رگرتوه، لەکاتێکدا بەگوێرەی یاسا فه‌رمانبه‌ر بۆی نییه كاری فه‌رمانگه‌كه‌ی به پاره بكات.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکەن "پسوڵه‌ی خه‌رجكردنی ٧٥ ملیۆن دیناریش بێ سه‌روشوێن بووه و كه‌س نه‌یزانیوه چۆن هاتووه و چۆن خه‌رج كراوه، هەروەها ئەو ئه‌نجومه‌نه چه‌ندین كه‌سی هه‌یه به پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و ساڵانه زیاتر له ٢٠٠ ملیۆن دینار موچەیانە.
پەخشان زەنگەنە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدادەڵێت”ئێمە مانگانە کەمتر لە حەوت ملیۆن دینارمان بۆ خەرج دەکرێت و زۆرجار بەشی خەرجییەکانی نەکردووین، بەهیچ شێوەیەکیش ئەو پارەیەی کە باس دەکرێت، زیاترە لە ٧٠٠ ملیۆن دینار وەرمان نەگرتووە”.
هاوکات هەڕەشەی تۆماکردنی داوای یاسایی دەکات لەو دوو پەرلەمانتارە ئەگەر ئەو تۆمەتانە نە سەلمێنن.
ئەنجومەنی خانمان
گەندەڵی
داوای یاسایی
پەرلەمانتار
PM:11:38:23/11/2019
تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی راگەیاندراوێکی بەپەلەیان بڵاوکردەوە
ناوی کەسایەتی و چەند پێشناوێک لە کوردستان قەدەغە دەکرێت
سلێمانی... ٢٥٠ دۆنم لە پوش پاوان و دارستان ئاگری تێبەردەدرێت
لە وشکەساڵیەوە بۆ پڕبوونی لە ٪٨٠ بەنداوەکان
هۆشداری دروستبوونی لافاو لە سێ شاری کوردستان دەدرێت
نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزی
ئەستێرەکان
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە
ئەوروپا.. هۆنراوەیەکی محەمەد پاکژ یەکێک دەبێت لە باشترینەکان
Spee Media