بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ، وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بوکانەوە دەستبەسەر کرا.
رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویکردەوە" ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٩ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی “ئازاد محەمەدیان” و دوای دەستبەسەر کردن بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە".
هەنگاو ئاشکراشیکردووە: ئازاد محەممەدیانی چالاکی سیاسی و وتەبێژی بەرەی یەکگرتووی کوردە بووە و هەروەها یەکێک لە نووسەرە چالاکەکانی ئەو شارەش بووە.
رێکخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ ڕاشیگەیاندووە" لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی خەڵکی ئاوایی گردیگلانی بۆکان بە ناوی “سەعدی ئەحمەدپووری” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی بۆکان دەستبەسەر کراوە".