وەزیری كشتوكاڵ: بەرھەمی خۆماڵی دەكەینە بنەمایەكی گەورە لەناو بازاڕەكان

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی ھەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئێستا بەروبوومی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لە ھەموو وەرزەكان ھەیە و ھەوڵدەدەین بیكەینە بنەمایەكی گەورە لە بازاڕەكان.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی ھەرێمی كوردستان لەمیانی بەشداریكردنی لە سێیەمین پێشانگای كشتوكاڵی لە كەلار رایگەیاند "لە ھەموو وەرزەكانی ساڵ بەروبومی ناوخۆییمان ھەیە، ئەوەی ئەمڕۆ بینیم لەم ناوچەیەدا ھەموو بەرھەمێك كە پێویستە لە وەرزی زستان ھەیە، ئەوەش پیشانی دەدات كە ئێمە بەرھەمی خۆماڵی دەكەینە بنەمایەكی گەورە لەناو بازاڕەكان، لە ھەمانكاتدا دەست بكەین بە كۆگا كردنی ئەو بەرھەمانەی لە وەرزەكانی دیكە نییە".

وتیشی "وەك وەزارەتی كشتوكاڵ پشتیوانی كردنەوەی ئەو پێشانگایە و جوتیاران دەكەین كە بەروبوومەكانیان نمایش كردووە".

ئاماژەی بەوەشكرد "جوتیارەكانمان وردە وردە كار دەكەن بۆ بەرھەمھێنانی بەروبوومی ھەمە چەشن".

ئەمڕۆ سێیەمین پێشانگای كشتوكاڵ لە كەلار بەڕێوەدچێت، كە تێیدا بەروبوومی خۆماڵی جوتیارانی ناوچەكە نمایش دەكرێت.



PM:01:48:27/11/2019