مەكتەبی سیاسی یەكێتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 29-11-2019 مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێتەوە.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ماڵپەری فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی كۆبوونەوەیەكی ئاساییەو باس لەبەرەوپێشچوونی كارەكانی بەستنی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی و تاوتوێی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە دەكرێت.

وتیشی: لەگەڵ نزیكبوونەوەی كاتی كۆنگرەی یەكێتی، مەكتەبی سیاسی رۆژانە كۆدەبێتەوەو كۆبوونەوەی ئەمڕۆش هەر لەوچوارچێوەیەدایەو كۆبوونەوەیەكی ئاساییە.

PM:01:31:29/11/2019