لەبەر بەرژەوەندی گشتی و دابەشکردنی وزەی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هاووڵاتیاندا ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌با بڕیاریدا به بڕینی كاره‌بای به‌رده‌وام.
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست ماڵپەڕی "سپی" كه‌وتووه تێیدا هاتووە" لەبەر بەرژەوەندی گشتی و دابەشکردنی وزەی کارەبا بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هاووڵاتیاندا وەزارەتی کارەبا بەفەرمانی وەزاری ژمارە ٣٤١ لەرێکەوتی ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڕیاری دا بە بڕینی کارەبای بەردەوام تەنیا بە پێدانی کارەبای بەردەوام بۆ (نەخۆشخانە حکوومییەکان و پرۆژەکانی ئاو و فرۆکەخانەکان و بانکی ناوەندی هەرێم و فەرمانگەی پاسپۆرت و کارتی نیشتمانی و گرتووخانەکان و کۆمەڵگەی خاڵە سنوورییەکان)".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەکان و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبا بەرپرس دەبن لە هەبوونی هەر کارەبایەکی بەردەوام و ئەو شوێنانەی ناویان لە فەرمانە وەزارییەکەدا نەهاتووە دەبێت بەزووترین کات کارەبای بەردەوامیان ببڕدرێن".